مەسرور بارزانی بڕیارە بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکومەت تا کۆتایی 2025 تەواو بێت.
مەسرور بارزانی بڕیارە بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکومەت تا کۆتایی 2025 تەواو بێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم ڤیزای ئەلیکتۆنی هەرێمی کوردستانی راگەیاند، کە بەشێکه لە کارنامەی حکومەت لە بواریبەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا دەڵێت، بڕیارە بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکومەت تا کۆتایی2025 تەواو بێت.
مەسرور بارزانی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە توویتەر بڵاویکردووەتەوە وتی: لە چوارچێوەی ئەو خزمەتگوزارییانەی کەحکومەت پێشکەشیان دەکات، ئێمە ئێستا پرۆژەی E-Visa (ڤیزای ئەلیکترۆنی)مان خستووەتە بەردەست.
سەبارەت بە ئامانجی دامەزراندنی ئەم پرۆژەیە، ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم پرۆژەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەمەبەستی گەشتوگوزار یان وەبەرهێنان سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، لەرێگەی ئەم پرۆژەیەوە سەردانیکەرانی هەرێمی کوردستان دەتوانن بە ماوەیەکی کورتڤیزاکەی خۆیان وەربگرن.