بەرپرسی یاسایی لە بەشی هەڵبژاردن پارتی هەمو هەوڵێک دەدات پرۆسەی هەڵبژاردن ئەمساڵ لە کاتی خۆی بەڕێوە بچێت
بەرپرسی یاسایی لە بەشی هەڵبژاردن پارتی هەمو هەوڵێک دەدات پرۆسەی هەڵبژاردن ئەمساڵ لە کاتی خۆی بەڕێوە بچێت
ئەمڕۆ سێشەمە، هاوار محەمەد، بەرپرسی یاسایی لە بەشی هەڵبژاردنی پارتی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "پارتی هەمو هەوڵێکدەدات پرۆسەی هەڵبژاردن ئەمساڵ لە کاتی خۆی بەڕێوە بچێت، پارتی دەرگای واڵایە بۆ هەمو پێشنیار و کۆبونەوەیەک لەبارەی پرسیبەڕێوەچونی هەڵبژاردن، بڕیارە جارێکی دیکە لە ڕۆژانی داهاتو وەفدی دانوستانکاری پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمیکوردستان بکات، چونکە ئێمە وەک پارتی لەگەڵ هەڵبژاردنین و ناکرێت ئەمساڵیش هەڵبژاردن دوابخرێت."
ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەمو پرۆسەیەکی هەڵبژاردن دەبێت ئامادەکاریی بۆ بکرێت و لە ڕوی هونەری و تەکنیکییشەوە پرۆسەکەپێویستی بە دەرفەت هەیە، لەبەرئەوەش، پێویستە تا مانگی ئایاری داهاتو پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن یەکلابکرێتەوە، تەمەنی پەرلەمانیشتا ٣١/١٢ درێژ کراوەتەوە و پێویستە دو مانگ بەر لە تەواوبونی وادەی پەرلەمان پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت