شاندێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانی کرد
شاندێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانی کرد.
ڕێکەوتی ١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ی کوردی بەرامبەر بە ٢٠ / ٢ / ٢٠ ٢٣ی زاینی. شاندێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بەسەرۆکایەتی بەڕێز حەمە ساڵح قادری ئەندامی ڕێبەری و بەرپرسی پێوەندییەکان، و بە یاوەری بەرێزان: حەسەن کاکیلی و جەلال ڕەوانگەردکادیرانی پێوەندییەکانی حدکا. بە هێنانی پارچەگووڵەوە بە مەبەستی گەیاندنی پیڕۆزبایی ڕێبەری حیزبەکەیان، لە پێوەندی بە کۆتاییهاتنیکۆنگرەی سێیەم و یادی ١٧ساڵەی دامەزراندنەوە، سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانیان کرد.
لە لایەن بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و سۆران کرماشانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و هەڵگوورد کوردنژاد کارگێڕیپێوەندییەکان، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە سەرەتاوە بەڕێز حەمەساڵح قادری وەک سەرۆکی شاندی حدکا پیڕۆزبایی هەردوو بۆنەی کۆنگرەی سێیەم و یادی حەفدەساڵەیدامەزراندنی پارتی سەربەستیی، و هەروەها هەڵبژاردنەوەی بەڕێز عارف باوەجانی وەک سەرۆکی گشتی، ئاراستەی سەرۆک وسەرکردایەتی ( پ س ک) کرد.
سەرۆکی پ س ک بەخێرهاتنی گەرمی لایەنی حدکا کرد. سوپاس و پێزانینی پارتی سەربەستیی کوردستانی پێگەیاندن. بەڕێزیانئاماژەیان بە چەند خاڵ و بڕیارێکی گرنگی کۆنگرەی سێیەمی پارتەکەمان کرد، بە تایبەت یەکێک لەو خاڵە گرنگانە, ڕاسپاردەی کۆنگرە، بوەکە ئاماژە بە درووستبوونی بەرەیەکی سەرتاسەری بۆ ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، یا بەرفراوانبوونی ناوەندی هاوکاری پارتە سیاسییەکانیکوردستان.
پاشان هەردوو لایەن ئاماژەیان بە چەندین خاڵی گرنگ لە سەر پێوەندیی هەردوو حیزب و یەکڕیزی ماڵی کورد لە ڕۆژهەڵات کرا. لە درێژەیباسەکاندا تیشکخرایە سەر شێوەی خەباتی هابەش و چۆنیەتی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی لە خۆرهەڵاتی نیشتیمان و بەرەنگاربوونەوەشوفێنیستانی دژە کورد.
درووستبوونی بەرە یا پرووتکۆڵێکی هاوبەشی بە پەلە بۆ ئێستای خۆرهەڵاتی نیشتیمان، یەکێک لە باسە گرنگەکانی ئەو دیدارە بوو.
هەردوو لایەن پێداگر بوون لە سەر زەروورەتی پتەوکردنی پێوەندییەکانیان و بەردەوامی دیدار و سەردانەکانیان .
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان.
١/ ڕەشەممەی ٢٧٢٢ی کوردی بەرامبەر بە ٢٠ / ٢ / ٢٠ ٢٣ی زاینی.