ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

‎هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان هێرشه‌کانی ڕژێم محکووم ده‌کا

‎هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان هێرشه‌کانی ڕژێم   محکووم ده‌کا
Rudaw24

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، وێڕای, مەحکووم کردنی ئەو جینایەتانەی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران،سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و حیزبی دێموکرات دەکات


هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، وێڕای مەحکووم کردنی ئەو جینایەتانەی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران،سەرەخۆشی لە بنەماڵەیشەهیدان و حیزبی دێموکرات

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هێرشی

مووشەکی بۆ سەر بنکەی هێز و لایەنە سیاسیەکان نیشانەی دوایین پەلەقاژەکانی مەرگی ڕژیمی ئێرانە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی١٤ی نوامبری ٢٠ ٢٢ی زایینیڕژیمی داگیرکەری ئێرانی لە ڕێگەی هاژەک ومووشەکی دوورهاوێژ و درۆنەوە جارێکی دیکە دەستدرێژی کردەوە سەر خاکی هەرێمی باشووری کوردستان و بنکە و بارەگاکانی حیزبیدێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا جیا لە بریندار بوونی چەند پێشمەرگەیەکدوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شەهید بوون و گیانیان بەختی ڕێگەی ئازادیی کورد و کوردستان کرد.
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، وێڕای مەحکووم کردنی ئەو جینایەتانەی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران،سەرەخۆشی لە بنەماڵەیشەهیدان و حیزبی دێموکرات دەکا و لەو باوەڕەدایە کە ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لە دوایین مانگەکانی تەمەنی دایە و ئەوەش خسڵەتی هەمووڕژیمە دیکتاتۆرەکانە کە لە دوو قۆناغدا بە توندی دەست دەدەنە سەرکوت و هێرش و کوشت و کوشتار.
یەکەم: سەرەتای گەیشتنیان بە دەسەڵات و دووهەم : دوایین ڕۆژەکانی تەمەن و لە بەرەبەری ڕووخانی دەسەڵاتەکەیاندا.
ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لە ئێستا دا هەم لە ناوخۆ، تووشی قەیران و شکستی گەورە بۆتەوە و هەم لە ئاستی ناوچەیی و جیهانی دا زیاترتەریک و پەراوێز خراوە ، بۆیە بە عەقڵ و مەنتق و تێگەیشتنی خۆی بۆ دەرباز بوون لەو قەیران و شکستانەی، دەیهەوێ بیروڕای شەقامیجیهانی بە گشتی و گەلی ڕاپەڕیو بە تایبەتی بەرەو ئاقارێکی خوازیاری خۆیدا بەرێ،غافڵ لەوەی کە پیلانەکانی بۆ هەموو جیهان ئاشکرابووە و ڕەوایی و مەشڕووعیەتی خۆی بە تەواوی لە دەست داوە و ئەوەی لە ڕوانگەی خۆیەوە وەک پلان دایدەڕێژێ، وەک پیلانی دژە مرۆیی وچەواشەکاری سەیر دەکرێ.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان داوا لە گەلی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکا بە هەمان ورە و ئیرادەی پۆڵایینیانەوە تاڕووخانی یەکجاریی ئەم ڕژیمە شەقام چۆڵ نەکەن و بە درێژەدان بە شۆڕش و ڕاپەڕین یەک جار بۆ هەمیشە تۆماری ڕژیمی داگیرکەریئێرانی تێکەوە پێچن.

هاوکات داوا لە هێز و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین بەلەز کار بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردستانی بکەن وهەر وەک چۆن گەل توانیویەتی یەکڕیز بێ، ئەحزاب و هێز و لایەنەکانیش پێیوستە لە گەلەوە فێر بن کە یەکڕیز و یەکگرتوو بن.

هەروەها جارێکی دیکە داوا لە کۆمەڵگای جیهانی دەکەین تاکوو لە بەرانبەر هێرش و دەستدرێژییەکانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران بێدەنگییدەیان ساڵەیان بشکێنن و داکۆکی لە خەڵکی سەرشەقام و گەلی ڕاپەڕیو بکەن و بە دیاریکردنی ناوچەی دژە فڕین لە سەر ئاسمانیکوردستان یارمەتیدەر و پاڵپشتی گەلی کورد بە گشتی و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی بن.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی
١٤ی نوامبری ٢٠ ٢٢ی زایینی


2 ساڵ و 6 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

‎هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان هێرشه‌کانی ڕژێم محکووم ده‌کا

‎هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان هێرشه‌کانی ڕژێم محکووم ده‌کا

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)