کەشناسی سبەینێ ئەگەری بەفر بارین هەیە
کەشناسی سبەینێ ئەگەری بەفر بارین هەیە
ئەمڕۆ دوو شەممە 20– 02 - 2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبنەوە بە (1-2 ) پلە لەتۆمارەکانی دوێنێ
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت ( 5 - 15 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات .
مەوداى بینین/ لە نێوان (9 – 10) کم دەبێت
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی سێ شەممە 21 – 02 - 2023
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە بەتایبەتی لەناوچەشاخاوویە سنووریەکانی باکووری هەرێم.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبنەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) کم/ک . لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کەمێک چالاک دەبی.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات.
مەوداى بینین/ لە نێوان (9 – 10) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
سۆران : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18پلەى سیلیزى