دوای ئه‌وه‌ی لە د.لەتیف ڕەشید بوو به سەرۆک کۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ له دوای گه‌یشتنی به هه‌وڵیر، سه‌ردانی مەسعود بارزانی کرد و پێشوازی لێ‌کرا
مەسعود بارزانی، سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە د.لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کرد و هه‌ردوولا جه‌ختیانکرده‌وه که پێویسته گرفتەکان دوور لە زمانی هەڕەشە و لەسەر بنەمای دیالۆگ چارەسەر بکرێن.
لە دیدارەکەدا که ئه‌مڕۆ سێشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2022 لە هاوینه‌هه‌واری سەلاحەدین به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆک کۆماری عێراق و سه‌رۆکی پارتی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەکانی حکوومەتی تازەی عێراقیان تاوتوێ کرد و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی دوای کۆبونه‌وه‌که، هەردوولا پشتیوانیی خۆیان بۆ حوومەتی عێراق و جێبەجێکردنی بەرنامەکەی حکومەت دووپات کردوه‌تەوە.
"ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جەخت لە ڕۆڵ و پێگەی عێراق لە ناوەندە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرایەوە. هەروەها ئەوەش خرایە ڕوو کە پێویستە گرفتەکان دوور لە زمانی هەڕەشە و لەسەر بنەمای دیالۆگ چارەسەر بکرێن."