هێرشی مووشەکی کرایە سەر بنکەیەکی هاوپەیمانان
هێرشی مووشەکی کرایە سەر بنکەیەکی هاوپەیمانان
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا - سێنتکۆم لە راگەیێندراوێکدا وتی: " دوو مووشەک لە نزیک گوندی سەوز لە باکووری رۆژهەڵاتیسووریا کەوتنەخوارەوە".
وتیشی، هێرشەکە هیچ زیانێکی نەبووە و هیچ سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانان نەکوژراون و برینداریش نەبوون. دەشڵێت، هیچ زیانێکیماددیش بەر ژێرخانی کەلوپەلی هاوپەیمانان نەکەوتووە.
ئاماژە بەوەش دەکات کە هێزەکانی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک بەرپرسیاریێتیی خۆی لەهێرشەکە رانەگەیاندووە.
بنکەی گوندی سەوزی هاوپەیمانان دەکەوێتە نزیک کێڵگەی نەوتی عومەر لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزووری سووریا. ئەو ناوچەیە لەژێرکۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدەدایە و سوپای ئەمریکاشی تێدایە.