سەرۆکی هەرێم سەردانی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی تورکیا و باکوری کوردسان دەکات
سەرۆکی هەرێم سەردانی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی تورکیا و باکوری کوردسان دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دەربڕینی هاوخەمی بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات، سەردانی تورکیا و باکووریکوردستان دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند شارێک لە باکووری کوردستان دەکات کە لە بوومەلەرزەکەی رۆژی 6یشوباتدا زیانی گەورەی گیانی و ماڵییان بەرکەوتووە.
هاوکات لەگەڵ تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
هەر ئەمڕۆ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی ئەنقەرە دەکات و لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە. دواتردەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.