پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان چوار تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دزیکردن‌و ساخته‌کاری‌و هه‌ڵگرتنی چه‌کی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی:
پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان چوار تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دزیکردن‌و ساخته‌کاری‌و هه‌ڵگرتنی چه‌کی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستگیرکران.
چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکران
له‌هه‌ڵمه‌تێکی مه‌فره‌زەکانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان چوار تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دزیکردن‌و ساخته‌کاری‌و هه‌ڵگرتنی چه‌کی بێ مۆڵه‌تده‌ستگیرکران.
له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌کانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانەوە تۆمه‌تبار (ش، ن، ح) ده‌ستگیرکرا که له‌نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ساخته‌کاریی‌وهەریەک لەبنکه‌کانی پۆلیسی سه‌راو ئازادی‌و به‌ختیاری بڕیاری ده‌ستگیرکردنی هه‌بووه‌و له‌لایه‌ن دادگاوه داواکراو بووه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌و له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمه‌تبار (ح، ق، و) ده‌ستگیرکرا که سێ بڕیاری ده‌ستگیرکردنی هه‌بووه‌به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دزیکردن که بڕی 22 ملیۆن دیناری دزیوه.
هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان‌و نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕو نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی‌ڕزگاری بۆ ناو بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌کان توانرا دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌کانی (م، ک، ج - ش، ف، ح) ده‌ستگیربکرێن به‌تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌کی‌بێ مۆڵه‌ت، هه‌ر له‌هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌قۆو ئامێری بڕه‌ڕدا.
لەئێستادا سه‌رجه‌م تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون‌و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.