ته‌قینه‌وه‌ی ئیستانبول، لێکۆڵینه‌وه‌کانی تورکیا و کاردانه‌وه‌کان
چیی و چۆن و که‌ی ڕوویداوه به کورتی!
• تەقینەوە له ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١٦:٢٠ بەکاتی ناوخۆ تورکیا لە شەقامی بازرگانی ئیستیکلال لە ئەستەنبوڵ ڕوویدا.
• نزیکه هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکه‌ی ٨١ کەسیش بریندار بوون.
• تاوانەکە وەک تیرۆر لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
• تورکیا گرووپە کوردییەکانی پەکەکە و پەیەدە بە تێوەگلانی تۆمەتبار کردووە.
• پەیەدە، سالح موسلیم، پارتی کرێکارانی کوردستان و هه‌سه‌ده تێوه‌گلاونیان له‌و ڕووداو ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، به سیناریۆی تورکیا ناوی ده‌به‌ن.
• هێزه‌کانی پۆلیسی تورکیا 46 کەس دەستگیر ده‌که‌ن، لەنێویاندا ئەو ژنە کە گومانی لێدەکرێت جانتایەکی بۆمبی تێدابووبێت لەسەر شەقامی بازاڕکردن.
• ئه‌و ژنه‌ی ده‌ستگیرکاوه، خەڵکی سوریایە و بە گوتەی دەسەڵاتدارانی تورک، به قسه‌ی خۆیان دانی بەوەدا ناوە کە لەلایەن پەکەکە ڕاهێنانی پێکراوە.
له ئێستادا لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه