نۆ (9 ) تۆمەتبار دەستگیرکران کە ژماره‌یه‌کی زۆر بتڵی غازیان دزیوە
نۆ (9 ) تۆمەتبار دەستگیرکران کە ژماره‌یه‌کی زۆر بتڵی غازیان دزیوە
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
9 تۆمەتبار دەستگیرکران کە ژماره‌یه‌کی زۆر بتڵی غازیان دزی بوو
مەفرەزەکانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا 9 تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە ژماره‌یه‌کی زۆر بتڵی غازیان له‌چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی شاری‌سلێمانی دزی بوو.
دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکرد کە بتڵی غازیان لێدزراوه، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانیان بۆ دۆزینه‌وه‌وده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تباران دەستپێکرد، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، مەفرەزەکانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا 9 تۆمەتباریان ده‌ستگیرکردو لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیرابەسەر ژماره‌یه‌کی زۆر بتڵی غازدا.
تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌که‌یاندا ناوە که له‌هه‌ریه‌ک له‌گه‌ڕه‌که‌کانی سه‌رچنارو کانی کورده‌و کانی سپیکه‌ی شاری سلێمانی بتڵی غازیاندزیوه، بۆیه داوا لەهاوڵاتیانی ئه‌و گه‌ڕه‌کانه دەکەین کە دزییان لێکراوە، سەردانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا بکه‌ن بەمەبەستیتۆمارکردنی سکاڵا.
لەئێستادا سه‌رجه‌م تۆمەتباران (م، أ، خ - م، ع، ک - م، م، ح - ر، ع - أ، ع، م - چ، ک، أ - ه، ص، ح - م، د، م - ز، ک، م) که به‌ڕه‌گه‌زنامه‌کوردن، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکان