بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ پلە لە ئەندەنوسیا ڕوویدا
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ پلە لە ئەندەنوسیا ڕوویدا
بەپێی هەواڵە خێراکانی "سکای نیوز"، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە نزیک ناوچەی پاپوا لە ئەندەنوسیا ڕوویداوە.
لە ٣٠ ی ژانویە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر ئەندەنوسیا هەژاند.
بەپێی ڕاپۆرتی بلومبێرگ نیوز، ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، ناوەندی بوومەلەرزەکە بە دووری ١٧١ کیلۆمەتر لە باکووریڕۆژئاوای شاری توپێلۆی ئەندەنوسیا بووە.
هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی زیانەکانی گیانی و زیانێکی ماددی نەبووە.
هەروەها بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر ئەندەنوسیا هەژاندووە، هەروەها لە ناوەڕاستی مانگی یەکدا، و ماڵپەڕی"دیتیک نیوز"ی ئەندەنوسیا بڵاویکردەوە، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە شارۆچکەی میلۆنگوان لە پارێزگای سولاوێسی باکوور بووە.