داواکارم بە شێوازێکی مەدەنی و ئاشتی و دوور لە تووندوتیژیی داوای مافەکانیان بکەن،
لاهور جەنگی:
بە تەواوی پشتگیریی لە داوا ڕەواکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکەم، داواکارم بە شێوازێکی مەدەنی و ئاشتی و دوور لە تووندوتیژیی داوای مافەکانیان بکەن، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان بە هێمنی ئەنجام بدەن، زیان بە موڵکی گشتی و تایبەتی نەگەیەنن و نەبنە مایەی بێزارکردنی هاووڵاتییان.
نیگەرانم کە ژمارەیەک لە خوێندکارانی ئازیزی زانکۆ و پەیمانگاکان لە شاری سلێمانی ئازار دراون، خوێندکاران ڕۆڵەی ئەم وڵاتەن، ئەرکی هێزە ئەمنییەکانە کە بیانپارێزن و دوورکەونەوە لە بەکارهێنانی هەموو جۆرە تووندوتیژییەک بەرامبەریان.
هیوادارم لایەنی پەیوەندیدار بەدەم داواکاریی خوێندکارانەوە بێت و ماف و شایستە داراییەکانیان بۆ دابین بکات.