دەسەڵاتدارانی نیوزلەندا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند، دەستیان بەسەر 3.2 تۆن کۆکایندا گرتووە کە بەهای زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلارە،کە پێدەچێت بۆ ئوسترالیا ڕەوانە کرابێت .
دەسەڵاتدارانی نیوزلەندا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند، دەستیان بەسەر 3.2 تۆن کۆکایندا گرتووە کە بەهای زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلارە،کە پێدەچێت بۆ ئوسترالیا ڕەوانە کرابێت .
پۆلیسی نیوزلەندا، لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاندووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ بەشی گومرگی وڵات و هێزی بەرگری ئەو وڵاتە، ئەوماددە هۆشبەرانەیان لە زەریای هێمن دەست بەسەرا گرتووە.
پۆلیس وێنەی دەستبەسەرداگرتنەکانی نیشانداوە پێش ئەوەی لەناو تۆڕێکدا بدۆزرێتەوە کە بە داپۆشراوی بە ڕووی زەریاکە بەستراوەتەوە وتا ئێستاش هیچ کەسێک لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو بابەتەدا دەستگیر نەکراوە.
بیل پێری، سەرپەرشتیاری گومرگی نیوزلەندا بە وەکالەت ڕایگەیاند، بەهای دەستبەسەرداگرتنەکان بە پێنج سەد ملیۆن دۆلاری نیوزلەندا(٣٢٠ ملیۆن دۆلار) خەمڵێندراوە.