ئهمڕۆ ١٤ی نوڤهمبهری ٢٠ ٢٢، ڕژێمی ئێران به مووشهک و درۆنی خۆکوژ هێرشی کرده سهر بنکه و بارهگاکانی هێزهکانی ڕۆژههلاتی کوردستان
له پهیوهندی به هێرشی ڕژێمی ئێران بۆ سهر بارهگاکانیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئهمڕۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگهیاندراویکی بڵاوکردهوه.
له ڕاگهیاندراوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هاتووه که شههیند و بریندار ههیه!
دهقی بهیاننامهی ژماره دووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانن.
بەداخەوە ڕادەگەیەنین کە بەهۆی هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دوو پێشمەرگە شەهید بوون و ژمارەیەک پێشمەرگەش بریندارن.
"ڕێبوار عەبدی" کادری بەوەجی حیزب، خەڵکی سەقز و "ئاسۆ تەوانا" پێشمەرگەی تازەلاوەی خەڵکی بۆکان ناوی ئەو دوو شەهیدە سوورخەڵاتە تازەیەی حیزب و گەلن.
حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانی تازەی حیزبەکەمان و هاوسەنگەرانیان و خەڵکی کوردستان دەکات. بەدڵنیاییەوە خەباتی مافویستی و ڕزگاریخوازیی گەلی کورد لە ئێران هەتا سەرکەوتنی یەکجاری درێژەی دەبێت و کوڕان و کچانی ئازادیخوازی نیشتمان تۆڵەی شەهیدەکانیان بە خەبات و تێکوشان و نەسرەوتن هەتا سەرکەوتن دەکەنەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
²³ی خەزەڵوەری ±٤°±