داوای ڕاگرتنی خێرای لەسێدارەدانی چوار زیندانیی کورد لە ئێران دەکات.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە دەستبەجێ دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بەرنامەكانی لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورد و دەستبەسەرکراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی "ژن، ژیان، ئازادی" بە ناوەکانی "ڕزگار بەیگزادە بابامیری، عەلی (سۆران) قاسمی، پێژمان سوڵتانی و کاوە ساڵحی ڕابگرن.