ڕوسیا ڕێککەوتنی دانەوێڵە درێژ ناکاتەوە، کاریگهری بۆ لەسەدا ٣٠ ی هەناردەکردنی گەنمی جیهان دهبێت.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ڕوسیا ڕێککەوتنی دانەوێڵە درێژ ناکاتەوە، ئهوهش کارهساتێکی مرۆیی دروستدهکات، ڕووسیا و ئۆکرانیا پێکەوە نزیکەی لەسەدا ٣٠ ی هەناردەکردنی گەنمی جیهان و لەسەدا ٧٥ی هەناردەکردنی ڕۆنی گوڵەبەڕۆژە و لەسەدا ٢٠ ی گەنمەشامی پێکدەهێنن.