سەرۆك وەزیرانی كانادا: دەنگی خەڵكی ناڕازیی دەبێ ببیسترێ.
دوابەدوای ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکان لە ئێران و توندوتیژیی هێزە ئەمنییەکان لە دژی خۆپیشاندەران، مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، “کوشتنی خۆپیشاندەران، بەکارهێنانی توندوتیژی، گرتنی ئارەزوومەندانە و تاکتیکی تۆقاندن لەلایەن ڕێژیمی ئێران لە دژی گەلەکەی خۆی” بە توندی ئیدانە کرد.