ساڵێک بەسەر داستانی قارەمانی شەهید #محەمەد_حەسەنزادە تێپەڕی
داستانێک کە وەک ئەفسانەی قارەمانانی هەموو نەتەوەیەک دەچێتە مێژووەوە و بۆ هەمیشە وەک جەوهەری ئازادی و شەرەف لە نەوە بۆ نەوە پێناسە دەکرێت. لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ڕژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی هەوڵیدا ڕووخساری شەهید محەمەد حەسەنزادە تێکبدات، بەڵام ئەم کارە وایکرد شەهید محەممەد زیاتر بچێتە دڵی خەڵکەوە و گەنجان زیاتر ئاشنا بوون بە ئازایەتییەکەی.