لەناوبردنی توانای ئەتۆمیی ئێران مەرجێک بوو بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژەدان بە هێرشی واشنتۆن بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند: لەناوبردنی توانای ئەتۆمیی تاران مەرجی سەرەکی بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو.