عەلی خامنەیی: کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا چارەسەر ناکرێن.
پاش دوو مانگ لە شەڕی ١٢ ڕۆژە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند کە چارەسەرێک بۆ کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بوونی نییە و زیادیشی کرد کە ئەو کەسانەی لە نێوخۆی ئێران داوای دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەکەن "ڕەواڵەت بین"ـن.