بانکی ناوەندی نرخی دۆلاری بۆ نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دیاریکرد

 

بانکی ناوەندی عێراق نووسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی سەرجەم بانکەکانی عێراق و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو کردووە و تێدا داوایلێکردوون ١٠ ٠  دۆلار بە ١٣٠  هەزار دینار لە بانکەکان و ١٣٢ هەزار دینار لە نووسینگەکاندا مامەڵەی پێوەبکرێت.

 

پاش بڕیارەکانی شەوی رابردووی بانکی ناوەندی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ هەرزانکردنی نرخی دۆلار، بانکی ناوەندی نووسراوێکیلەو بارەیەوە ئاڕاستەی بانکەکانی عێراق کردووە و بە فەرمی نرخە نوێیەکەی دۆلاری بۆ بانکەکان دیاریکردووە.

 

لە نووسراوەکەدا داوا لە بانکەکان کراوە بەم نرخانە مامەڵە بە دۆلارەوە بکەن:

 

نرخی کڕینی 100 دۆلار لە وەزارەتی دارایی و هەر لایەنێکی دیکەی فەرمی 130 هەزار دینار دەبێت

 

نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بە بانکەکان لە پلاتفۆڕمە ئەلیکترۆنییەکانەوە 131 هەزار دینار دبێت

 

نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار لە بانک و ناوەندەکانی دیکەی فرۆشتنەوە کە سود وەردەگرن 132 هەزار دینار دەبێت

 

هەر ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، نرخی دۆلار کەمدەکەنەوە و هێڵێکی گەرمی پەیوەندی بۆ چاودێریکردنینرخی دۆلار دەخەنە کار و هاوڵاتیان دەتوانن ئەگەر لە هەر بازاڕێک بە نرخێکی جیاواز لە نرخی دیاریکراو مامەڵە بە دراوەوە کرا پەیوەندیانپێوە بکەن.