تورکیا: تا ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار و 700 ماڵ ڕووخاون

 

جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: تورکیا: تا ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار و 700 ماڵ ڕووخاون

زیاتر لە ١٦ هەزار تیمی فریاگوزاری ئامادەن بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتووەکان

 

پێشتر تونس هاوکاری بەپەلەی بۆ هەردوو وڵاتی سوریا و تورکیا نارد، ئەوەش دوای ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرە، کە زیانێکی زۆری مرۆیی وماددی لێکەوتەوە، ئەمەش لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی قەیس سەعید سەرۆکی تونس.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تونسدا هاتووە، وەزیری ناوخۆی تونس، تۆفیق، بەیاوەری وەزیرانیبەرگریی نیشتمانی و کاروباری کۆمەڵایەتی و تەندروستی، سەرپەرشتی ناردنی دوو فڕۆکەی سەربازی کرد کە دوو باری خۆراکییان تێدابوو، بەتانی و دەرمان، جگە لە تیمێکی پاراستنی مەدەنی تایبەتمەند لە گەڕان و ڕزگارکردن کە ئامێری پێشکەوتوو و تیمی پزیشکی ڕاهێنراونبۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانەی لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.