باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ئەمڕۆی ئێرانیکرد بۆ سەر هەرێمی کوردستان و دەواش لە ئێران دەکات هێرشەکانی بۆ سەر دراوسێکەی و خەڵکی عێراق رابگرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 14 تشرینی دووه‌‌‌می 2022، باڵیۆزی ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی هێرشەکانی ئێرانەوەراگەیەندراوێکی دەرکرد و ئاماژەی بەوەکردووە، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران دەکەن.

باس لەوەشکراوە، هاوشانی حکومەتەکانی عێراق و هەرێم دەوەستن و ئیدانەی پێشیلکاری سەروەری عێراق دەکەن.

داواش لە ئێران دەکەن بە هەموو جۆرێک هێرشەکانی بۆ سەر دراوسێکەی و خەڵکی عێراق رابگرێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، بەیانی ئەمڕۆ 14ی تشرینی دووه‌‌‌می 2022، ئێران بە موشەک و درۆن هێرشی کردە سەر ناوچەکانی کۆیە وزڕگوێز و سیدەکان و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.

لای خۆشیەوە، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بووەتە هۆیگیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی هەشت کەسی دیکە، ئەمەش جێگەی نیگەرانییە و سەرکۆنەی دەکەن چونکە دەستدرێژیکردنە بۆسەر سەروەری عێراق.