مانگرتنەکان کەرتی تەندروستی لە بەریتانیا دەهەژێنن و ناکۆکی لەسەر مووچە گوشار دەخاتە سەر نەخۆشخانەکان

 

سەرۆکانی NHS هۆشدارییان داوە لە کاریگەری زنجیرەیەک مانگرتن لە هەفتەی داهاتوودا لەسەر نەخۆشخانەکان، و ڕایانگەیاندووە کەئەگەر کێشەیان بۆ چارەسەر نەکەن  بۆ تەواوکردنی پاشەکەوتی چارەسەرکردن و باشترکردنی چاودێری فریاگوزاری بەم زووانە ناکۆکییەکانلەسەر مووچەی NHS یەکلایی نەکرێتەوە. ئەوا مانگرتن دەست پێدەکات.

 

کۆنفیدراسیۆنی NHS کە بەناوی سەرۆکی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی ئینگلتەرا قسەی کرد، ڕۆژی شەممە وتی: مامەڵەکردن لەگەڵئەو پچڕانە بەردەوامەی کە بەهۆی زیادبوونی ڕۆژانی مانگرتنەوە دروست بووە، تادێت قورستر بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "شەپۆلی گەورەی کاری پیشەسازی" دەبێتە هۆی ئەوەی هەزاران نەشتەرگەری و چاوپێکەوتنی نەخۆشخانەی دەرەوەبگۆڕدرێنەوە، ئەمەش فشارێکی زیاتر دەخاتە سەر سیستەمێکی کە لە ئێستاوە بارگرانییەکی زۆری لەسەرە.

لە بەیاننامەیەکدا، پێش مانگرتنەکانی هەفتەی داهاتوو لەلایەن پەرستارانەوە، وتی: "ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی کە لەلایەن NHS لەبەرەنگاربوونەوەی پاشەکەوتی چارەسەرکردن و باشترکردنی چاودێری بەپەلە و فریاگوزاریدا بەدەستیهێناوە، ئێستا گوماناوییە، ئەگەرکۆتایی بە شەپۆلە چڕبووەکانی ناڕەزایەتی پیشەسازییەکان نەهێنرێت".

 

و ستافی ئەمبولانس.و چارەسەرکەرانی فیزیایی.

سەرۆکانی NHS نیگەرانی قووڵیان دەربڕیوە سەبارەت بە کاریگەرییە ئەگەرییەکانی مانگرتنی هاوبەشی بێ وێنەی ڕۆژی دووشەممەلەلایەن پەرستاران و کارمەندانی ئەمبولانسەوە، کە گەورەترین مانگرتن دەبێت لە مێژووی NHS.  هەروەها لانیکەم گروپێک لە فەرمانبەرانسێشەممە و پێنجشەممە و هەینی داهاتوو مان دەگرن.

 

هۆشدارییەکەی ئەمڕۆیان دوای ئەوە دێت کە دەرکەوت کە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشتر ناچاربووە ٨٨ هەزار چاوپێکەوتن و ڕێکارەکانهەڵبوەشێنێتەوە، بەهۆی ئەو حەوت مانگرتنەی لە ١٥ی کانوونی دووەمەوە ئەنجامدراوە.

سەندیکاکە ئاماژەی بەوەشکردووە: “بەهۆی ئەوەی هیچ کۆتایییەک لە چاوەڕوانیدا نییە و ئەگەری مانگرتن لەلایەن پزیشکە بچووکەکان وڕاوێژکارانی نەخۆشخانەکانەوە، نیگەرانی پەرەسەندنی سەرکردە تەندروستییەکان تەنها لەسەر زیان و پەککەوتنی ڕۆژەکە نییە، بەڵکوکاریگەرییە کەڵەکەبووەکانی لەسەر NHS و کۆمەڵگا ناوخۆییەکانە .”

 

ئا: بنار سەلیم بابکر