ئاژانسی هه‌‌‌واڵی فرانس پرێس بڵاویکرده‌‌‌وه‌‌‌، ته‌‌‌رمی هه‌‌‌شت کۆچبه‌‌‌ری نایاسایی له‌‌‌ که‌‌‌ناراوه‌‌‌کانی ئیتاڵیا دۆزرانه‌‌‌وه‌‌‌.

فلیپۆ مانینۆ سه‌‌‌رۆکی شاره‌‌‌وانی دوورگه‌‌‌ی لامبیدۆسای ئیتاڵیا،‌ به‌‌‌ ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌‌‌یاندووه‌‌‌، تیمه‌‌‌کانی ئیشکگری که‌‌‌ناراوه‌‌‌کانیئیتاڵیا له‌‌‌ ده‌‌‌ریای سپی ناوه‌‌‌ڕاست، ته‌‌‌رمی هه‌‌‌شت کۆچبه‌‌‌ریان دۆزییه‌‌‌وه‌‌‌.

هه‌‌‌روه‌‌‌ها مانینۆ راشیگه‌‌‌یاند، تیمه‌‌‌کانی ئیێشکگری که‌‌‌ناراوه‌‌‌کان، ته‌‌‌رمی هه‌‌‌شت کۆچبه‌‌‌ریان دۆزییه‌‌‌وه‌‌‌، که‌‌‌ پێنجیان پیاون و سێی دیکه‌‌‌ش ژنن،دوو له‌‌‌و ژنانه‌‌‌ دووگیانن.

تا ئێستا رووننه‌‌‌کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، که‌‌‌ ئه‌‌‌و کۆچبه‌‌‌رانه‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی کام وڵاتن، ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌ش نه‌‌‌کراوه‌‌‌ له‌‌‌م رووداوه‌‌‌دا بریندار یاخوود که‌‌‌سی رزگاربوو هه‌‌‌بووه‌‌‌یاخوود نا.