نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

 

هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور نزیکەی پێنج سەنت دابەزی و بە 84 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکا 33 سەنت دابەزی و بە 77 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

سەرەڕای ئەوەی بەهۆی بەرزکردنەوەی پێشبینییەکان بۆ گەشەی ئابووریی جیهان لەلایەن سندووقی نێودەوڵەتیی دراوەوە، دابەزینینرخەکانی نەوت ئەمڕۆ سنووردار بوون