هێزی ئاسمانی یۆنانی دوو فڕۆکەوان بێسەرو شوێنن لە دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە جەنگیەکەیان
ئەرکانی گشتی هێزی ئاسمانی یۆنانی پشتڕاستی کردەوە کە دوو فڕۆکەوان بێسەروشوێنن دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی F-4 "فانتۆم"ی دوو کورسی هێزی ئاسمانی یۆنانی لە دەریای ئایۆن لە کاتی گەشتێکی مەشق و ڕاهێناندا ئەمڕۆ کەوتە خوارەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە، ڕۆژنامەی یۆنانی، کاتیمێرینی بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، ڕووداوەکە کاتژمێر ١٠ :٣٠ خولەکیبەیانی لە دووری ٢٥ میل دەریایی (٤٦ کم) لە باشووری بنکەی ئاسمانی ئەندراڤیدا لە باکووری ڕۆژئاوای... نیمچە دورگەی پێلۆپۆنێس.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دۆخی فڕۆکەوانەکان نادیارە، هاوکات ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و فریاگوزاری بەردەوامن.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا دوو هێلیکۆپتەری جۆری AP-205ی هێزی ئاسمانی هێڵنیک و هەلیکۆپتەرێکی هێزی دەریایی یۆنانی ئێس 70 و چەندکەشتییەکی پاسەوانی کەناراوەکان بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە دەکەن.
هەروەها فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی سی-١٣٠ خراوەتە ئامادەباشیەوە.