هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا توانیویانە گروپێکی مافیایی دەستگیر بکەن کە لە 13 کەس پێکهاتوون و 5یان ژن بوون.

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ڕایدەگەیەنێت، گروپێکی 13 کەسیان دەستگیر کردووە کە کاریان بازرگانی کردن بووە بە کچان و ژنان وماددە هۆشبەرەکانەوە هەروەها 7 بازرگانی ماددەی هۆشبەریش دەستگیر کراون.

 

بڵاویشکردۆتەوە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا توانیویانە گروپێکی مافیایی دەستگیر بکەن کە لە 13 کەس پێکهاتوون و5یان ژن بوون.

 

ڕاشیگەیاندووە، گروپەکە کاریان بازرگانی کردن بووە بە ژنان و کچان و گواستنەوەیان بۆ دەرەوەی وڵات، پرۆسەکەش بە هەماهەنگی لەگەڵپۆلیسی فیدراڵی و نوسینگەی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە ئەنجام دراوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، هەروەها لە پرۆسەیەکی تردا 4 کەس لە شاری دیوانییە دەستگیر کراون کە بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوون، ئەوەشلەکاتی پڕوپاگەندە کردن و فرۆشتنی ئەو ماددانە، هەروەها لە شاری نەجەف 2 ژنی تر دەستگیر کراون کە بارزگانییان بە ماددەیهۆشبەرەوە کردووە و 8 هەزار حەبیان پێبووە، سەرجەم تۆمەتباران رادەستی لایەنی دادوەریی کراون.