پەرلەمانی عێراق لە بارەی که‌‌‌مکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی نرخی ئینته‌‌‌رنێت و به‌‌‌رزکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی کواڵێتییه‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌تی. کەمکردنەوەی نرخی ئینتەرنێت کۆدەبێتەوە

 

ئه‌‌‌مڕۆ کاتژمێر 13:یەکی نیوه‌‌‌ڕۆ په‌‌‌رله‌‌‌مانی عێراق کۆده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌گوێره‌‌‌ی ئه‌‌‌و به‌‌‌رنامه‌‌‌ی کاره‌‌‌ی بڵاوکراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، شه‌‌‌ش بابه‌‌‌ت و برگه‌‌‌ی جیاواز له‌‌‌کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌دا تاوتوێده‌‌‌کرێن و یه‌‌‌کێک له‌‌‌و بابه‌‌‌تانه‌‌‌ که‌‌‌مکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی نرخی ئینته‌‌‌رنێت و به‌‌‌رزکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی کواڵێتییه‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌تی.

 

له‌‌‌وباره‌‌‌وه‌‌‌، ئیبراهیم میرانی، سه‌‌‌رۆکی لیژنه‌‌‌ی گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ و گه‌‌‌یاندنی په‌‌‌رله‌‌‌مانی عێراق له‌‌‌ لێدوانێکی رۆژنامه‌‌‌وانیدا رایگه‌‌‌یاند، بە نیازنتاوتوێی کەمکردنەوەی نرخی یەکەکانی ئینتەرنێت و دەستەبەرکردنی خێرایی و کوالیتی بکەن کە هاوتەریبن لەگەڵ خواستی هاووڵاتیان.

 

رۆژی سێشه‌‌‌ممه‌‌‌ محه‌‌‌ممه‌‌‌د شیاع سوودانی، سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرانی عێراق له‌‌‌ کۆنفڕانسێکی رۆژنامه‌‌‌وانیدا ئاشکرایکرد، بریاریانداوه‌‌‌ باجی سه‌‌‌رکارته‌‌‌کانی مۆبایل هه‌‌‌ڵبگرێت.

 

سوودانی ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌شکرد، ئه‌‌‌و باجه‌‌‌ی سه‌‌‌ر کارته‌‌‌کانی مۆبایل بووه‌‌‌ته‌‌‌ هۆی بارگرانی ئابووری بۆ هاووڵاتیان بۆیه‌‌‌ بڕیاری هه‌‌‌ڵگرتنماندا.