‎لە بازگەی کەرکووک هەولێر دوو کەس دەستگیر کران

‎وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵەکانیان بۆ بەدواداچوونی ئەو کەسانەی یاری بە بەهای دینار دەکەن چڕکردووەتەوە، لەو چوارچێوەیەدا تیمەکانیان لە بازگەی دارمان لەنێوان کەرکوک و هەولێر دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرتووە کە دوو تۆمەتبار هەوڵیانداوە داغڵی کەرکوکی بکەن، ئۆتۆمبێلەکەش بڕی ٢٠ ٠  ملیۆن دیناری لە جۆری ٢٥ هەزار دیناری تێدا بووە.

‎ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو کەسە دەستگیرکراون و بەپێی دانپێدانانە سەرەتاییەکانیان، یەکێکیان خاوەنی چوار دەروازەی "کی کارد"ە لە پارێزگای کەرکوک و هاوکاری کەسێکی تری کردووە کە خاوەنی کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕکردنی دراوە و دانیاناوە بەوەی کە بڕێک دیناریان لە نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر وەرگرتووە.