‎ئەمڕۆ چوارشەممە لە عێراق لە بەغدا خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت

‎فەریق روکن ئەحمەد سەلیم، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، سبەی لە بەغدا خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت و خۆپیشاندانەکەش لە نزیک بانکی ناوەندی دەبێت، بۆیە هێزەکانیان پلانی خۆیان بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران ئامادەکردوە و کار بە راسپاردەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەکەن.

‎ئەوەشی خستوەتەڕو، هێزەکانیان لە نزیک بانکی ناوەندی بڵاودەکرێنەوە و هێزەکانی پاراستنی یاساش ئامادە دەبن کە تایبەتن بە پاراستنی هاوڵاتیان لە کاتی خۆپیشاندانەکان و سەر بە وەزارەتی ناوخۆن.

‎باسی لەوەش کردووە، تائێستا بڕیار نییە هیچ شەقامێکی گشتی لە نزیک شوێنی خۆپیشاندانەکە دابخرێت، بەڵام ئەگەر ژمارەی خۆپیشاندەران زیاد بکات و ببێتەهۆی ئەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ دروست ببێت، بەشێک لە شەقامی نزیک بانکی ناوەندی دادەخەن بۆ ئەوەی گەرەنتی پاراستنی خۆپیشاندانەکە بکەن.