زیاتر لە ١٢٠ ٠ کۆمپانیای ئایتی لە ئێران نامەیەکی هاوبەشیان بۆ ڕەئیسی سه‌رۆکی ئێران ناردووه، داوای ئازادکردنی ئینته‌رنێت ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها داوای ئازادکردنی چالاکوانانی بواری ئایتی ده‌که‌ن کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەستگیرکراون.
واژۆکارانی نامەکه، لە ٦ی ئەم مانگە بۆ سەرۆک کۆماری ئێران نێردراوە، ئەندامی ١٣ کۆمەڵە و سەندیکای چالاکی ئایتین، کە ڕەخنەیان لە به‌ستنی ئینته‌رنێت و سنووردارکردنی ئینته‌رنێت، بەڵێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئیبراهیم ڕەئیسییان وەبیرهێنایەوە کە "بەبێ سنووردارکردن دەستگەیشتن بە ئینتەرنێت" خه‌ڵکی ئازاد بن.
سنووردارکردنی هێله‌کانی ئینته‌رنێت و هۆکاره‌کانی پەیوەندیکردن، جگە لەوەی بۆته ناڕازیبوونی کۆمه‌ڵگا به گشتی و لەناوبردنی متمانەی گشتی ، هه‌روه‌ها بژێوی ژیانی ملیۆنان کەسیشی خستووەتە مەترسییەوە.
لەم دواییانەدا جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران ڕایگەیاند کە هەر سەعاتێک لە پچڕانی ئینتەرنێت نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠ ٠ هەزار دۆلار زیانی ئابووری بۆ ئەو وڵاتە دەگەیەنێت کە یەکسانە بە ٣٦ ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا.
هەر لە سەرەتای ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانەوە، کە دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی کۆچی دوایی مەهسا ئەمینی لە ١٦ سیمتهبهر شه‌هید کرا، جگە لە ب به‌ستنی ئەپڵیکەیشنی “واتسئەپ” و “ئینستاگرام”، هێله‌کانی ئینته‌رنێت به‌ستران. خه‌ڵکی ئێران و ڕۆژهه‌لاتی کوردستان ڕێگریانلێکرا لە دەستگەیشتن بە زانیاریی.
ئەو بەڕێوەبەرانەی کۆماپنیاکانی واژۆیان لەسەر نامەکە کردووە داوایان کردووە بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی گشتی به زووی ئینته‌رنێت ئازاد بکرێ، به‌ربه‌سته‌کانی به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت نه‌مێنن. هه‌روه‌ها داواکراوه بۆ ئازادکردنی بە خێرایی ئەو کەسانەی کە تەنها بەهۆی چالاکییەکانیان لەم پیشەسازییەدا دەستگیرکراون.
لە هەفتەکانی یەکەمی ناڕەزایەتییەکان، جگە لە دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران و چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی، ژمارەیەک چالاکوانی ناسراوی ئایتیش دەستگیرکران بەبێ ئەوەی هیچ تۆمەتێکی دیاریکراویان لەسەر ڕابگەیەنرێت.
کەسایەتییە دیارەکانی ئایتی کە دەستبەسەر کراون و لە زینداندا ماونەتەوە بریتین لە: عادل تەلبی، مەیتەم ڕەجەبی، موحسین تەحماسی، حوسێن دەرواری، ئاریان ئیقبال، و ئەمیر عیماد (گادی) میرمیرانی.
لە بەشێکی نامەکەیاندا، نووسەرانی نامەکە ئاماژەیان بە دروشمەکانی حکومەت کردووە سەبارەت بە فراوانکردنی ئابووری دیجیتاڵی، دروستکردنی هەزاران کۆمپانیای بچووک و گەورەی مەعریفە، و دووپاتیان کردووەتەوە کە ئابووری دیجیتاڵی بێ مانایە بەبێ ئاسایش و سەقامگیر و ژێرخانی ئینتەرنێتی ئازاد.
تا ئێستا بەرپرسانی حکوومەت و ڕژیم وەڵامی ئەم نامەیەیان نەداوەتەوە.
باس لەوە دەکرێت کە پێشتر سەرۆکی سەندیکاکانی کۆمپیوتەری وڵات داوای لابردنی سنووردارکردنی ئینتەرنێتی کردبوو.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و دوابەدوای هاککردنی سیستمی ئیمەیڵی کۆمیسیۆنی به‌ستنی هێله‌کانی ئینته‌رنێتی ئێران، دەرکەوت کە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرەڕای بەڵێنەکانی هەڵبژاردن و لە هەمان کاتدا سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری بوو، بەردەوام بوو لە سنووردارکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام.