فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا بە هاوکاری هەسەدە بەرپرسێکی راگەیاندنی داعشیان لە رۆژهەڵاتی سوریا دەستگیرکردوە
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ناسراو بە سێنتکۆم لە ئاماژەی بەوەکردوە، هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لەگەڵ هەسەدەئەنجامداوە و توانراوە ئەندامێکی داعش دەستگیر بکەن، کە وەکو خۆی دەڵێت، بەرپرسێکی راگەیاندنی رێکخراوەکە بوە.
سێنتکۆم دەڵێت: "ئەو بەرپرسەی داعش دەستی هەبوە لە پلاندانان و کارئاسانیکردن بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی داعش لە ناوخۆ و دەرەوەیناوچەکە." جگە لەوەش هەوڵیداوە ئەندامی نوێ بباتە نێو داعش.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ساڵی 2022دا، نزیکەی 313 ئۆپەراسیۆنی دژ بە داعشی لە عێراق و سوریا کراوە، کە زۆربەیان بەهاوکاری هێزەکانی سوپای سوریای دیموکرات بوە و لە سوریا 215 چەکداری داعش دەستگیرکراون و 466 چەکداریش کوژراون.