لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن

 

کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێتØ› ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و سبەینێش پلەکانی گەرما لە زۆربەیناوچەکانی هەرێم زیاتر نزمدەبنەوە.

 

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ وپەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردو نزمدەبنەوە، هاوکات لە رۆژی شەممەوە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم بە گشتیساماڵ و نیمچە هەور دەبێت.

 

دەشڵێت: پێشبینی دەکرێ بەپێی بەشی پێشبینیەکان، بەرزترین پلەی گەرمای ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت:

 

هەولێر ١٦

سلێمانی ١٤

دهۆک ١٦

کەرکوک ١٨

هەڵەبجە ١٣

زاخۆ ١٦

سۆران ١٣