بەیانی ئەمڕۆ لە به‌‌‌غدا ئاگر له‌‌‌ماڵێک که‌‌‌وته‌‌‌وه‌‌‌ و خێزانێکی پێنج کەسی گیانیان لەدەست دا.

 

ئه‌‌‌مڕۆ چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، "به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌یانی ئه‌‌‌مڕۆ لە ناوچەی کازمییەی بەغداد ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە و بەهۆیەوەدایک و باوکێک و سێ منداڵیان گیانیان لەدەست داوە."

 

ئاماژەیان بەوەشکرد، "ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەبا لە گەرمکەرەوه‌‌‌ی ماڵەکەیاندا رووی داوه‌‌‌ و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.