وەزیری گەیاندنی عێراق بڕیاریدا لەگەڵ پێدانی 10 گێگابایت ئینتەرنێتی خۆڕایی بەهاوڵاتیان، بەنرخێکی کەم 100 گێکابایتى دیکه‌‌‌ش بداتبەهاوڵاتیان.

 

هیام یاسری وەزیری گەیاندنی عێراق لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە، 10 گێگابایت ئینتەرنێت بەبێبەرامبەر بدەنبەهاوڵاتیان‌و بڕیارەکە لەمانگی شوباتەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

بەوتەی وەزیری گەیاندنی عێراق، 100 گێگابایت بەنرخی پاڵپشتی‌و بە 15 هەزار دەدات بەهاوڵاتیان، ئەمەش نیوەی ئەو نرخەیە کەکۆمپانیاکان لەسەر نرخی کارتی ئینتەرنێت دایان ناوە.

 

بڕیارەکە لەلایەن هاوڵاتیانەوە پێشوازی لێدەکرێت، بەوپێەی نرخی ئینتەرنێتی مانگانەیان بۆ نیوە کەمدەبێتەوە.

 

بڕیارەکەی وەزیری گەیاندنی عێراق دوای ئەوەدێت کۆتایی ساڵی ڕابردوو بڕیاریدا بەکەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل.