حزبەکەی نوری مالیکی ئینشیقاقی تێکەوت..

 

 

سەرکردەیەک لەهاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا بەماڵپەڕى

"الترا عراق"ى ڕاگەیاندووە، ژمارەیەک لەپەرلەمانتارەکانى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا بەبێدەنگى کشاونەتەوە و هێشتا بڕیاریان نەداوەدەچنە چى بەرەیەکى ترەوە".

بەپێى وتەى ئەو سەرکردەیە، هۆکارى کشانەوەى ئەو پەرلەمانتارانە لەدەوڵەتى یاسا بۆ ناڕەزایەتیان لەچەند هەڵسوکەوتێکى ئەمدواییەى نورىمالیکى و دەستوەردانەکانى لەچەند پرسێکى سیاسیدا گەڕاندۆتەوە.

 

لاى خۆشیەوە، وائیل ڕەکابى پەرلەمانتارى دەوڵەتى یاسا بۆ ماڵپەڕەکە ڕەتیکردۆتەوە ڕوداوى وەها ڕوویدابێت و ئەوەشى باسدەکرێتپڕوپاگەندەیە و ناڕاستە  و نورى مالیکیش سوورە لەسەر یەکڕێزى هاوپەیمانێتیەکەیان.