ڕەوتی سەدر لەناو جەرگەی بەغدا نوێژی بە کۆمەڵ دەکات

و لیژنەیەک بۆ سەرپەرشتی نوێژی بە کۆمەڵ ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە.

ئیبراهیم جابری به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری نووسینگه‌‌‌ی سه‌‌‌در له‌‌‌ به‌‌‌غدا شوێنی نوێژی هه‌‌‌ینی یه‌‌‌کگرتوو له‌‌‌ پایته‌‌‌خت ده‌‌‌ستنیشان ده‌‌‌کات.

جابری له‌‌‌ راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە‌، لیژنه‌‌‌ی سه‌‌‌رپه‌‌‌رشتیاری به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوونی نوێژی هه‌‌‌ینی یه‌‌‌کگرتوو له‌‌‌ به‌‌‌غدا کۆبوونەوەیەکیفراوانیان ئەنجامدا، بۆ تاوتوێکردنی پەرەپێدانی دوایین گۆڕانکارییه‌‌‌کان بۆ به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوونی نوێژی به‌‌‌کۆمه‌‌‌ڵ‌.

بەگوێرەی زانیارییەکانی جابری، لیژنەکە سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆ ئەم بۆنەیە ته‌‌‌واوکردووه‌‌‌ که‌‌‌ گرنگترینیان دیاریکردنی شوێنینوێژەکەیه‌‌‌، کە لەنزیک بینای ئۆفیسی سەدر له‌‌‌ که‌‌‌رتی 14 لە شاری سەدر ده‌‌‌بێت.

لە ماوەی رابردوودا سەدرییەکان چەندین جار نوێژی بە کۆمەڵیان ئەنجامداوە، هەندێک جاریش لەکاتی ئاڵۆزی رەوشی سیاسی پەیامیرەوتی سەدر لە گوتاری نوێژی بە کۆمەڵ خراوەتەڕوو.