بارزگانی عێراق .بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان بە تەواوی دابەشدەکرێت

 

و ماددەی خۆراکی تەواوی ساڵەکە عەمبار کراوە.

وەزارەتی بارزگانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، لە دوای ئەوەی رێکارە کارگێری و تەکنیکییەکان تەواوبوون کۆمپانیای گشتی بازرگانیخۆراک یەکەم بەشەخۆراکی ئەمساڵی رەوانەی بریکارەکان کرد.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، خۆراکی پێویستی بۆ سەرجەم مانگەکانی ئەمساڵ ئامادەکراوە و بەردەوامن لە جێبەجێکردنی گرێبەستە پێویستەکانبۆ دابینکردنی کەلوپەلە خۆراکییەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان لە سەرچاوە جیهانییە ناسراوەکانەوە.

باسی لەوەشکرد، بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ سەقامگیری بازاڕی خۆراک بەردەوام دەبێت و گەیشتنی ماددە خۆراکییەکان بۆ هاوڵاتیان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دەبێت.