بەپێی راپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان تا ساڵی٢٠ ٣٠  نزیکەی ٥٩ ملیۆن منداڵ و گەنج دەمرن

 

نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠ ٢١ دا نزیکەی پێنج ملیۆن منداڵ پێش ئەوەی بگەنە تەمەنی پێنج ساڵی مردوون، دەشڵێن،ئەگەر ڕێکاری خێرا نەگیرێتە بەر و لایەنی تەندروستی بە تایبەت کاتی منداڵبوون باش نەکرێت ئەوا، تاکو ساڵی ٢٠ ٣٠  نزیکەی ٥٩ ملیۆنمنداڵ و گەنج دەمرن .

 

ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠ ٢١ دا نزیکەی پێنج ملیۆن منداڵ پێش ئەوەی بگەنە تەمەنی پێنجساڵی مردوون و لە هەمان ماوەدا دوو ملیۆن و ١٠ ٠ هەزار منداڵ و گەنج لە نێوان تەمەنی ٥ بۆ ٢٤ ساڵی مردوون، بە واتای مردنی منداڵێکیان گەنجێک لە هەموو چوار چرکەیەک .

 

ئاماژەبەوەشکراوە، نۆ ملیۆن و ١٠ ٠  هەزار منداڵ لە ساڵی ٢٠ ٢١ دا بە مردوویی لەدایکبوون

هەر لە راپۆرتەکەدا ئاماژەبەوەشکراوە، بەراورد بە ساڵی ٢٠ ٠ ٠  ڕێژەی مردنی منداڵانی خوار پێنج ساڵان بە ڕێژەی ٠ª٥٠  کەمبووەتەوە،هەورەها ڕێژەی مردنی منداڵانی گەورەتر و گەنجان بە ڕێژەی ٠ª٣٦ کەمبووەتەوە.

 

هاوکات هۆشداری ئەوەش دەدەن ئەگەر ڕێکاری خێرا نەگیرێتە بەر و لایەنی تەندروستی بە تایبەت کاتی منداڵبوون باش نەکرێت ئەوا، تاکوساڵی ٢٠ ٣٠  نزیکەی ٥٩ ملیۆن منداڵ و گەنج دەمرن.