ئێران تاوانی جەنگی لە ئۆکرانیا
ئەنجام داوە
جەیک سولیڤان راوێژکاری ئسایشی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەدا، ئەو فڕۆکە جەنگیانەی روسیا لە ئێرانیکڕیوە لە بۆردوومانکردنی هاوڵاتیانی سڤیلدا بەکاریهێناوە و ئێران تێوەگلاوە لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ئۆکرانیا. ئەوەشی خستەڕوو، فڕۆکەکانی ئێران لە بۆردوومانکردنی ژێرخانیئەو شارانەدا بەکار دێت کە هەوڵی داخستنیان دەدرێت بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی لە سەرمای زستان و دەشڵێت، "ئێران لە چاوی ئەمریکاداهاوکارێکی فراوانکردنی جەنگی روسیا و ئۆکرانیایە."
لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانیشەوە باسی لەوەکرد، رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران چیتر لە پێشینەی کارەکانی ئەمریکا نییە و لە ئێستادا لەدۆخێکی چەقبەستوودایە بەڵام دیبلۆماسییەتی ئەمریکا نەگۆڕاوە و رەتی دەکاتەوە رازی بێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەمریکا سزای ئابووری بەسەر حەوت کۆمپانیای و کەسایەتی ئێراندا سەپاند کە دەستیانهەبووە لە گەیاندنی فڕۆکەی جەنگی بە روسیا.