ئەنجومەنی وه‌‌‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری کۆبووەوە و ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد

 

، لە دیارترین بڕیارەکانیش پابەندیکردنی سەرجەم دامودەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەوڵەته‌‌‌ کە ده‌‌‌بێت دیناری عێراقی بەکاربهێنن.

 

کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن جێگری سەرۆکوەزیران بەڕێوەچوو، تێیدا هەریەکە لە وەزیرانی دارایی و پلاندانان و بازرگانی وپیشەسازی و کشتوکاڵ و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئامادەبوون.

 

هاوکات هەریەکە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان چەند بەرپرسێکی دیکەی پەیوەندیدار لە کۆبوونەوەکەدائامادەبوون.

 

لە دیارترین بڕیارەکان، پابەندکردنی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی سەر بەدەوڵەت بە کۆکردنەوەی کاڵا و خزمەتگوزاری بە دیناریعێراقی، هەروەها بۆ کەرتی تایبەتیش پێویستە بانکی ناوەندی عێراق بڕەکانی بە دۆلار و بەنرخی فەرمی بۆ قەرەبوو بکاتەوە.