ئه‌‌‌مڕۆ یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ (8ـی کانوونی دووه‌‌‌م/یه‌‌‌نایه‌‌‌ری 2023)، یانه‌‌‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌‌‌ره‌‌‌نسی له‌‌‌ راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوێکدا ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌کردووه‌‌‌،مودیستی مپامێ، یاریزانی پێشووی یانه‌‌‌که‌‌‌یان و هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ی کامیرۆن له‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی 40 ساڵیدا به‌‌‌هۆی جه‌‌‌ڵته‌‌‌ی دڵه‌‌‌وه‌‌‌ کۆچی دواییکردووه‌‌‌.

 

یاریزانه‌‌‌ کامیرۆنییه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ فه‌‌‌ره‌‌‌نسا یاری بۆ هه‌‌‌ر یه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ یانه‌‌‌کانی پاریس سانجێرمان و مارسیلیا کردووه‌‌‌ و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ یانه‌‌‌ی پاریس سانجێرماندوو جار جامی فه‌‌‌ره‌‌‌نسای له‌‌‌ ساڵه‌‌‌کانی 2004 و 2006 به‌‌‌ده‌‌‌ستهێناوه‌‌‌.

 

ناوبراو له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ی کامیرۆن 3 گۆڵی له‌‌‌ 37 یارییدا تۆمارکردووه‌‌‌ و له‌‌‌ ئۆلۆمپیادی ساڵی 2000 له‌‌‌ سیدنی مه‌‌‌دالیای زێڕینیبه‌‌‌ده‌‌‌ستهێنا.