بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق

 

‏‎بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل وە فڕۆکەخانەی

‏‎نێودەوڵەتی دیمەشق لە کار وەستاوە. بەرەبەیانی

 

‏‎ئاژانسی هەواڵی سووریا سانا بڵاویکردەوە ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی مووشەکی کردووەتەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقلە ئاڕاستەی باکووری خۆرهەڵاتی دەریاچەی تەبەریاوە.

 

‏‎لە ئەو هێرشەدا دوو سەرباز کوژراون، دووی دیکەش بریندار بوون و زیانی ماددیش هەبووە.

 

‏‎بەهۆی ئەو هێرشەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق لە کار وەستاوە.

 

‏‎سووپای ئیسرائیل بەردەوام هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و حەڵەب لە سووریا بە ئامانج دەگرێـت بە پاساوی گواستنەوەی چەکو کەرەستەی سەربازی لەلایەن ئێرانەوە لە ڕێگای ئەو فڕۆکەخانانەوە.

 

‏‎لە ماوەی دواییشدا ئیسرائیل هەڕەشەی بۆردوومانکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیرووتی کرد بە پاساوی گواستنەوەی چەک بۆ حیزبووڵالە ڕێگای فڕۆکەخانەکەوە لەلایەن هێڵی ئاسمانیی ئێرانی ماهان ئێرەوە.

 

‏‎ماوەی چەند ساڵێکە سووپای ئەمریکا و ئیسرائیل گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە سووریا بە ئامانج دەگرن.

 

‏‎ئیسرائیل دەڵێت شکستیان بە پلانی ئێران لە سووریادا هێناوە و مەترسییەکانیان کەمکردوونەتەوە.