شارەوانی ڕامات گان لە ئیسرائیل ڕایگەیاند کە پەناگەکانی بۆ خەڵک خستۆتە کار، بەهۆی ترسی هێرشی مووشەکی ڕژێمی تێرۆریستی ئێرانەوە.
ئەم هەنگاوە دوای هەڕەشەکانی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران دێت کە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی لە ئیسرائیل کردووە.
ڕامات گان شارێکە لە نزیک تێل ئەبیب و یەکێکە لەو شارانەی کە لە مەودای مووشەکەکانی ڕژێمی تێرۆریستی ئێرانن.
بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە ئامادەکاری بۆ هەر هێرشێکی ئەگەری دەکەن و پەناگەکان بە شێوەیەکی فریاگوزاری کردوونەتەوە.
ئەم دۆخە وەک بەشێک لە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ڕژێمی تێرۆریستی ئێران دادەنرێت کە لە ماوەی ڕابردوودا زیادی کردووە.
شایه‌نی باسه تڕه‌مپ له چه‌ندین وته‌دا پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که ڕژێمی تێرۆریستی ئێران هێزی سه‌ربازی له‌ده‌ستداوه و ڕژێم کۆتایی هاتووه، ئه‌مه له کاتێکدایه ڕژێمی تورکیا ڕۆڵێکی دووڕووی ده‌بێنێ به‌رامبه‌ر به‌ناتۆ هه‌روه‌ها ڕوویه‌کی دیکه‌ی که هاوکاری ڕژێمی ئێران و هه‌وڵی مانه‌وه‌ی ڕژێمی ئێران ده‌دات!
ئه‌و هاوکاریه‌ش له نێوان ڕژێمی تورکیا و ڕژێمی ئێران له‌لایه‌ن عراقچی پشتڕاست کراوه‌ته‌وه، که هاوکاری هه‌یه بۆ له نێوبردنی هێزه کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
هه‌مان هه‌ڵوێستی تورکیا، په‌رده له سه‌ر مه‌رامی چه‌کدانانی پارتی کرێکاران و دۆخی ناوچه‌که هه‌ڵده‌داته‌وه، که هۆکاری فریودانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ چه‌کدادن له‌لایه‌ن تورکیاوه پلان بۆ داڕێژراو بووه، ئامانج لێدان و لاوازکردنی قه‌واره‌ی هێزه کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووه.