سەرۆکی ئۆکرانیا سەردانی ئەمریکای کرد و لەوێ مەدالیای سوپاس و رێزی بەخشییە سەرۆکی ئەمریکا، هاوکات سەرۆکی ئەمریکابەردەوامی پشتیوانی کردن لە ئۆکرانیا و رایگەیاند، سیستمی بەرگری پاتریۆت دەدەنە ئەو وڵاتە.

جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی لە ڤۆلۆدمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە واشنتۆنی پایتەختی ئه‌‌‌مریکا کرد و ئەمەش یەکەمینجارە لە دوای 10 مانگ لە بەردەوامی جەنگ سەرۆکی ئۆکرانیا وڵاتەکەی جێبهێڵێت.

لە کاتی دیدارەکەدا زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا مەدالیای رێز و سوپاسی پێشکەش بە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا کرد وەکسوپاسگوزارییەک بۆ رۆڵی ئەمریکا لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا، لەبەرامبەردا جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکاش رایگەیاند، " ئازایەتی ئۆکرانیاسەرنجی هەموو جیهانی راکێشاوە".

، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، سیستەمی بەرگری ئاسمانی موشەکی باتریۆت دەدەنە ئۆکرانیا و راهێنانی تایبەت بە هێزەکانیئۆکرانیا دەکرێت لەسەر بەکارهێنانی ئەو سیستەمە پێشکەوتووە.

ئەوەشجۆ بایدنی خستەڕوو، روسیا هاووڵاتییانی ئۆکرانی دەکاتە ئامانج و وەزی زستان وەک چەکێک بەکاردەهێنێت و ئەمریکاش پشتیوانیلە ئۆکرانیا دەکات تا ئەوکاتەی دەگات بە ئاشتییەکی دادپەروەر.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە 24ـی شوباتی ئەمساڵەوە سوپای رووسیا هێرشی کردووەتە سەر ئۆکرانیا و تا ئێستاش جەنگی نێوان ئەو دوووڵاتە بەردەوامە.

لەسەرەتای جەنگەکەشەوە ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ ئۆکرانیا راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، "پێویستە سەربەخۆیی و ئازادی ئۆکرانیابپارێزرێت و هەموو هەوڵێک دەدەین تاوەکو روسیا لەم جەنگەدا شکست بهێنێت و لەگەڵ هاوپەیمانانمان و ناتۆ هاوکاری پێویستی ئۆکرانیادەکەین".