سەرۆک وەزیرانی عێراق محمەد شیاع سودانی بڕیارێکی گرنگی بو پارێزگایێک دەر کرد
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەکراوە، به پشتبه‌ستن به‌فه‌رمانی ژماره 293، بڕیاڕدرا لیژنه‌ی ئاشکراکردنی راستییه‌کان و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی برینداران تایبه‌ت به رووداوه‌کانی ناسرییه ده‌ستبه‌کاره‌کانی بکات.
ڕاشیگەیاندووە، هه‌فته‌ی رابردوو لیژنه‌که ده‌ستی به‌کاره‌کانی کردووه.
به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و داواکردنی خۆپیشانده‌ران بۆ ئازادکردنی چالاکوانێک، رۆژی 7ـی کانوون یه‌که‌می ئەمساڵ خۆپیشاندان له‌شاری ناسرییه‌ی باشووری عێراق ده‌ستیپێکرد.
خۆپیشاندەران داوای ئازادکردنی چالاکوان حەیدەر زەیدییان کردبوو، به‌هۆیه‌وه گرژی و پێکدادان دروستبوو و بووه هۆی کوژرانی 3 خۆپیشانده‌ر و برینداربوونی 20ـی دیکه.