گرووپی هاککەری ئێرانی بلاک ریوارد ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە سیستەمی ئیمەیڵی ناوخۆیی کۆمپانیای بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی وزەی ئەتۆمیی ئێرانیان هاک کردووە.

ئەو گرووپە هەڕەشەی دزەپێکردنی  پڕۆژەی ناوه‌‌‌کی پیسی ڕژێمی مەلاکان ی کردووە، وەک ئەوەی نووسیویەتی، ئەگەر لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا زیندانیانی سیاسی و خۆپیشاندەرانی دەستبەسەرکراو لە کاتی ناڕەزایەتییە بەردەوامەکانی سەرتاسەری کۆماری ئیسلامیدا دەستبەسەر کراون، ئازاد نەکات.

ئەو گرووپە هاکەرە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی:  لەم ساتەوەختەوە ٢٤ کاتژمێری سەخت و گرنگ بۆ کۆماری ئیسلامی دەستی پێکرد .