‎بەپێی هەواڵێکی "ڕووسیا تودەی"، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، هەڵمەتێکی بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکان بۆ کڕینی دەرمان بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند، ئەمەش پێش جەژنی کریسمس لەو وڵاتە.

‎بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زە ​​گاردیەن"، کاتی بانگهێشتکردنی جۆنسن هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی کریسمس، کە زۆرێک لە بۆنە خێرخوازییەکان لەو وڵاتە بەڕێوەدەچن، کە زۆرجار کەسایەتییە ناودارەکان بەشداری دەکەن.

‎ لە زاری جۆنسۆنەوە نووسیویەتی "ئینگلیزەکان بە بەخشندەیی و بیری کراوە ناسراون و ئەو سیفەتانە نیشان دەدەن تەنانەت کاتێک کاتەکان لە وڵاتدا سەختن. بۆیە داوا لە خەڵک دەکەم لەم جەژنی کریسمسدا قووڵتر لە گیرفانی خۆیان هەڵکەنن".

‎ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پارەیەی کۆدەکرێتەوە بۆ کڕینی دەرمان و کەلوپەل بۆ نەخۆشخانەکانی ئۆکرانیا بەکاردەهێنرێت، پێشنیاریشی کرد کە هاوکارییەکان بۆ تەندروستی بازنەیی بنێردرێت، کە پێشتر یارمەتی ناردنی چەندین باری دەرمان و هاوکاری مرۆیی بۆ ئۆکرانیا بووە، بە کۆی گشتی سێ ملیۆن پاوەند .

‎ سەرۆکی سندوقەکە، پائۆلۆ پێری، داوای لە خەڵکی شانشینی یەکگرتوو کرد کە "بێباکانە" بن لە کێشەکانی ئۆکرانیاییەکان بەهۆی ئەو سەختییەی کە ئابووری بەریتانیا لە ئێستادا پێیدا تێدەپەڕێت.
‎ ئا:مارد٠Šن